یاریگا-
ئەنسۆ فاتی ئیسپانی و یاریزانی لاوی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پەیامێكی گرنگی بۆ بەڕێوەبەری كارەكانی نارد سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.
گرێبەستەكەی فاتی لەگەڵ بلاوگرانا لە هاوینی ساڵی داهاتوودا بەسەردەچێت.
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی پەیامی یاریزانەكەی بۆ خۆرخی میندیزی بەڕێوەبەری كارەكانی ئاشكرا كرد.
لە كۆبونەوەی دوێنێی بەڕێوەبەری كارەكانی و یانەی بارسێلۆنا فاتی بە میندیزی ووتووە ” تەنها بارسێلۆنا ” ئەوەش بە مانای ئەوە دێت یاریزانەكە تەنها دەیەوێت لە بارسێلۆنا یاری بكات و گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.