ئه‌وروپائیتاڵیا

میلان دەیەوێت گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێ بكاتەوە

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایانكرد یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی دەیەوێت گرێبەستی ئەستێرەیەكی یانەكەی نوێ بكاتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی میلان دەیەوێت گرێبەستی تیۆ هێرناندێزی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەكەیان نوێ بكەنەوە.

گرێبەستەكەی تیۆ هێرناندێز لە هاوینی 2024 بەسەردەچێت و یانەكەش نایەوێت هاوشێوەی دۆنارۆما و هاكان چالهانئۆگلۆ بە خۆڕایی ڕیزەكانی یانەكەیان جێبهێڵێت.

یانە ئیتاڵیەكە دەیەوێت موچەی ساڵانەی تیۆ لە 1.5 ملیۆنەوە بۆ 4.5 ملیۆن بەرز بكاتەوە دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە نرخی ئێستای یاریزانە فەڕەنسیەكە 50 ملیۆن یۆرۆیە ، لە كاتێكدا لە ساڵی 2019 نرخی یاریزانەكە 21 ملیۆن یۆرۆ بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button