ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ

یاریزانێکی یونایتد بۆ دوو یاری چامپیۆنزلیگ سڕکرا!

یاریگا-یانەی مانچێستەریونایتد بێ بەش دەبێت لە خزمەتەکانی ئارۆن وان بیساکای بەرگریکار پاش درێژکردنەوەی سزاکەی بۆ دوو یاری.

ئارۆن لە یەکەم هەفتەی خولی پاڵەوانەکاندا بە کارتی سوور کرایە دەرەوە بەرامبەر یەنگ بۆیز، ئەمڕۆش یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا رایگەیاند لێدانەکەی ئەو یاریزانە توند بووە و سزای سڕکردنەکەی بەرزدەکرێتەوە بۆ دوو یاری.

بەمەش شەیتانە سوورەکان بە بێ ئەو یاریزانە رووبەرووی ڤیاریاڵ دەبنەوە لە گەڕی دووهەمی خولی پاڵەوانەکاندا ئەمشەو، هەروەها لە یاری گەڕی سێهەم بەرامبەر ئەتەلەنتا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button