ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

بەپەلە: دوو یاریزانی یۆڤێنتۆس بەرامبەر چێڵسی یاری ناکەن

یاریگا
یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی لە گەڕی شەشەمی سێریائەی بە ئەستەم توانی لە یاریگای خۆی بەرامبەر سامپدۆریا بردنەوە بەدەست بێنێت و لە یارییەکەدا دوو یاریزانی ئەو یانەیە پاولۆ دیبالا و ئالڤارۆ مۆراتا تووشی پێکان بوون.

ماسیمیلیابۆ ئالێگری راهێنەری خانمە پیرەکە دوای یارییەکە بە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی گووت ” هەردوو هێرشبەری یانەکەی تووشی پێکان بونە و بۆ یاری ئەم هەفتەیە بەرامبەر چێڵسی لە گەڕی دووەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ ئامادە نابن، بێجگە لەمە بۆ یاری هەفتەی داهاتوو بەرامبەر تۆرینۆش ئامادە نابن ”.

دیبالا هەر لە نیوەی یەکەمی یارییەکەی بەرامبەر سامپدۆریا بەهۆی پێکان بە چاوی فرمێسکەوە یاریگای جێهێشت، دواتر لە نیوەی دووەم مۆراتاش بە هەمان شێوەی یاریگای جێهێشت.

Back to top button