یاریگا-
تیبۆ كۆرتوای بەلجیكی و گۆڵپارێزی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دڵتەنگی خۆی دەربڕی بە یەكسان بوونەكەیان بەرامبەر ڤیاڕیاڵ.
ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ڤیاڕیاڵی كرد و یاریەكەش بە بێ گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی حەوتەمی لالیگای ئیسپانیا.
لە دوای یاریەكە كۆرتوا ووتی: یەكسان بوونەكە بێزاركەرە چونكە ئێمە لە یاریگای خۆمان یاریمان كرد ، خاڵێك بەس نیە بۆ ئێمە دەمانویست سێ خاڵی یاریەكە بەدەستبهێنین.
هەروەها ووتیشی: پاراستنی تۆڕی گۆڵەكە بە خاوێنی خراپ نیە بە تایبەت لە كاتێكدا كە لە یاریەكانی پێشتردا گۆڵمان لێدەكرا.
ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا حەوت یاری ئەنجام داوە و توانیویەتی 17 خال كۆبكاتەوە.