ئیتاڵیا

دانیێل ماڵدینی: پیۆڵی باوکی یەکەممە!

یاریگا-دانیێل ماڵدینی کوڕی پاوڵۆ ماڵدینی ئەستێرەی ئەیسی میلان باسی گرنگی پیۆڵی و پاوڵۆی باوکی دەکات پاش تۆمارکردنی یەکەم گۆڵی خۆی بۆ یانەکە.

دانیێل ی ١٩ ساڵ لە پێکهاتەی سەرەکی میلان بوو لە یاری ئەمڕۆیاندا بەرامبەر سپیزیا و بە گۆڵی ئەو توانییان سێ خاڵی یارییەکە ببەنەوە.

ناوبراو دوای یارییەکە بۆ دازن وتی “دوێنێ پێیان وتم کە لە پێکهاتەی سەرەکی دەبم بۆ ئەو یارییە، ئەمە فشارێکی لەسەر دروستکردبووم بەڵام دڵخۆشم بە ئەنجامەکەی، سێ خاڵی یارییەکەمان بردەوە و پێویستمان بە کاتی زیاترە تاوەکو بڕوا بەوە بکەم کە روویدا”.

دانیێل وتیشی ” پیۆڵی زۆر ئامۆژگاریم دەکات و یارمەتیم دەدات، بەهەمان شێوە بۆ باوکم و هەمیشە داوای زیاترم لێدەکەن بەڵام لە ئێستادا پیۆڵی باوکی یەکەممە”.

دانیێل سێیەم نەوەی خێزانی ماڵدینییە خزمەتی رۆسۆنێری دەکەن، لە سیزار ماڵدینی باوکی پاولۆ دەستی پێکرد و ئەمڕۆ نەوەکەی گۆڵی بۆ یانەکە تۆمارکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button