ئەفریقا
ئیتۆ خۆی بۆ سەرۆکی تۆپی پێی کامیرۆن کاندید کرد
ساموێل ئیتۆ لە لیستی کاندیدەکانە بۆ پۆستی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کامیرۆن.
ئەستێرە مێژووییەکەی بارسا و ئینتەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە رایگەیاند لە خۆشەویستی خۆی بۆ کایرۆن و ئارەزووی بۆ تۆپی پێ بڕیاریداوە خۆی کاندید بکات.
ساموێل وتیشی “کاتمان لەبەردەم نەماوە و چاوەڕێکردن بژاردەیەک نیە، کاتی ئەوەیە ئێستا تۆپی پێ مان بنیات بنێینەوە”.
هەڵبژاردنەکان لە ١١-١٢ دا بەڕێوەدەچن و هێشتا یەکێتی تۆپی پێی کامیرۆن بەفەرمی ناوی کاندیدەکانی بڵاونەکردووەتەوە.
ئیتۆ چوار جار وەک باشترین یاریزانی ئەفریقا هەڵبژێردراوە و سەرکردایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کردووە بۆ دوو جامی نەتەوەکانی ئەفریقا و مەدالیای ئاڵتوونی ئۆڵەمپیادی سیدنی لە ٢٠٠٠دا.