ئه‌وروپائینگلتەرا

ئاکێ دوای تۆمار کردنی یەکەم گۆڵی لە چامپیۆنزلیگ باوکی کۆچی دوایی دەکات

یاریگا
ناتان ئاکێ، بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دوای چەند خولەکێک لە تۆمار کردنی یەکەم گۆڵی لە چامپیۆنزلیگ، باوکی گیانی لەدەستداوە.

بەرگریکارە هۆڵەندیەکەی ستیزن لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی یاری یانەکەیان بەرامبەر لایپزیگ لە گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگ توانی گۆڵێک بۆ یانەکەی بکات، پاش چەند خولەکێک لە بینینی گۆڵەکەی باوکی بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە.

ئاکێ لە پۆستەکەی ئاماژە بەوەش کردووە لە ساڵانی رابردوو باوکی تووشی نەخۆشیەکی قورس بووە و هیچ چارەسەرییەکی نەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button