ئه‌وروپائیسپانیا

دوو یاریزانی بارسێلۆنا و یاریزانێکی ریال مەدرید رکابەری خەڵاتی Golden Boy دەکەن

یاریگا
بریارە بەم زووانە رۆژنامەی وەرزشی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی خەڵاتی باشترین یاریزانی خوار تەمەنی 21 ساڵی پێشکەش بکات و هەردوو یاریزانی یانەی بارسێلۆنا واتە پێدری و ئێریک گارسیا و یاریزانی فەرەنسی یانەی ریال مەدرید کاماڤینگا رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی خەڵاتەکە دەکەن.

رۆژنامەی وەرزشی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی کە ساڵانە خەڵاتی Golden Boy پێشکەش بە یاریزانی خوار 21 ساڵ دەکات، بۆ ئەمساڵیش لیستێکی بڵاوکردووەتە کە 40 یاریزان لەخۆ دەگرێت و لە نێوان ئەم یاریزانانەش دوو یاریزانی بارسێلۆنا و یاریزانێکی ریال مەدرید رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی خەڵاتەکە دەکەن.

هاندەران دەتوانن بۆ دیاری کردنی 20 یاریزان سەردانی ماڵپەرە ئیتاڵیەکە بکەن و دەنگ بدەن، هەروەها لە مانگی داهاتوو دوایین یاریزانەکان دەست نیشان دەکرێن و دواتریش لەلایەن رۆژنامەنوسانەوە خەڵاتەکە دیاری دەکرێت.

Back to top button