یاریگا–
ئانسۆ فاتی، هیرشبەرە لاوەکەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بەهۆی ئەو پێکانەی هەیەتی، ئەستەمی بۆ یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر گرانادا لەلالیگا بەشداری بکات.
ماڵپەری کادێنا سیری ئیسپانی بڵاویکردەوە، یاریزانە لاوەکەی بلاوگرانا کە لەوەتەی سەرەتاکانی وەرزی رابردوو بەهۆی پێکان لە یاریگاکان دوور کەوتووەتەوە، چاوەڕێ دەکرا سەرەتای ئەم وەرزە بگەڕێتەوە یاریگاکان، بەڵام پزیشکانی ئەو یانەیە گومانیان لە پێکانەکەی هەیە و نایەوێت پەلە لە گەڕانەوە بکەن.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە فاتی ئەستەمە بۆ یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر گرانادا بگەڕێتەوە و چاوەڕێش دەکرێت بۆ یاری دواتر بەرامبەر کادێز بەشداری بکات.