ئه‌وروپائینگلتەرا

لیڤەرپول ڕایگەیاند هارڤی ئیلیۆت نەشتەرگەری بۆ دەكرێت

یاریگا-

یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕایگەیاند هارڤی ئیلیۆت ناوەڕاستكاری یانەكەی نەشتەرگەریەكی بۆ ئەنجام دەدرێت.

لیڤەرپول بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لە لیدز یۆنایتدی بردەوە لە میانەی یاریەكانی هەفتەی چوارەمی پریمەرلیگ.

لە خولەكی 60 هارڤی ئیلیۆت تووشی پێكانێكی مەترسیدار بوو دوای بەركەوتنی لەگەل باسكال ستۆرك یاریزانی لیدز یۆنایتد بەهۆیەوە یاریگای جێهێشت.

لیڤەرپول لە بەیاننامەكەدا ڕایگەیاند هارڤی ئیلیۆت نەخۆشخانەی جێهێشتووە دوای ئەوەی لە پاژنەی پێیدا تووشی پێكانێكی مەترسیدار بوو.

هەروەها ڕاشیانگەیاند ئیلیۆت پێوویستی بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری هەیە لە چەبد چەند ڕۆژی داهاتوودا و دواتریش ماوەی دووركەوتنەوەی ڕادەگەیەندرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button