ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا یەكەم گرێبەستی لە مێركاتۆی زستانەدا دیاریكردووە

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی نزیكە لەكۆتایهێنانی یەكەم گرێبەستی مێركاتۆی زستانە.

بارسێلۆنا لە گواستنەوەكانی هاوینەدا چەند یاریزانێكی گواستەوە ڕیزەكانی ئەوانیش میمفیس دیپای و سێرجیۆ ئەگوێرۆ و ئیریك گارسیا و ئیمیرسۆن ڕۆیاڵ بوون.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی ” Esport3”ی كەتەلۆنی بارسێلۆنا یەكەم گرێبەستی مێركاتۆی زستانەی یەكلاكردووەتەوە.

سەرچاوە كەتەلۆنیەكە ئاشكرایكردوو بارسێلۆنا گرێبەستی دانی ئۆلمۆی كۆتاییپێهێناوە و چاوەڕوان دەكرێت لە گواستنەوەكانی زستانەدا پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بكات.

هەروەها ئەوەشیان ئاشكرا كردووە بارسێلۆنا بڕی 70 ملیۆن یۆرۆی ئامادە كردووە بۆ كۆتاییهێنان بە گرێبەستەكەی یاریزانەكەی لایپزیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button