ئەفریقا
فەرمی: کارلۆس کیرۆز وەک راهێنەری نوێی مسڕ دەستنیشانکرا
یاریگا-کارلۆس کویرۆز راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەکانی پۆرتوگال و ئێران وەکو راهێنەری نوێی مسڕ دەستنیشانکرا.
دەستنیشانکردنی کیرۆز دوای تەنها دوو رۆژ دێت بەسەر دەرکردنی حوسام ئەلبەدری راهێنەری پێشوو کە ماوەی دوو ساڵ لەو پێگەیەدابوو.
کیرۆزی راهێنەری نوێی بەر لە ماوەیەک نزیک بوو لە وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق بەڵام لەسەر لایەنە داراییەکان رێکنەکەوتن. ناوبراو پێشتر راهێنەرایەتی چەندین یانە و هەڵبژاردەی کردووە لە نێویاندا پۆرتوگال، سپۆرتینگ، ئیماڕات، باشووری ئەفریقا، ریاڵ مەدرید، ئێران، کۆڵۆمبیا.