خوله‌کانی دیکە

پێنج یاریزانی هۆڵەندا بەهۆی کاری ناشیاو لە هەڵبژاردەکەیان دوور دەخرێنەوە

یاریگا-
ژمارەیەک لە یاریزانەکانی هەڵبژاردەی خوار 19 ساڵانی کە ژمارەیان پێنج یاریزانە بەهۆی بردنی چەند کچێک بۆ هۆتێلی مانەوەیان، لە ریزی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان دوور خرانەوە.

رۆژنامەی تەلەگرافی هۆڵەندی بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەوەی هەر یەکە لە یاریزانانی هەڵبژاردەی خوار 19 ساڵانی هەڵبژادەکەیان، ئاریانی مارتا، ناجی ئەنوەر، ریۆ هیڵن، بنیتا و سیمۆنز ژمارەیەک کچیان لەگەڵ خۆیان بردووەتە ئەو هۆتێلەی کە شوێنی مانەوەیان بووە، بونە هۆی شکاندنی کەرەنتین و بەم هۆیەوە لە ریزی هەڵبژاردەکەیان دوور خرانەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە کە تاوەکو ئێستا فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەیان هەواڵەکەی پشت راست نەکردووەتەوە، بەڵام بێرت کۆنتێرمانی راهێنەری هەواڵەی پشت راستکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button