ماریۆ ماندزۆکیچ لەم هەفتەیەدا وازهێنانی یەکجارەکی لە یاریکردن راگەیاند، لەگەڵ ئەو هەواڵەشدا لوکا مۆدریچ نەیشاردەوە ماوەی سێ ساڵ قسەیان لەگەڵ ماریۆ نەبووە.
ساڵانێکی زۆرە ماندزۆکیچ و مۆدریچ بەیەکەوە لە هەڵبژاردەی کرواتیا یاری دەکەن، بەڵام لە کتێبێکی نوێی مۆدریچ دا بە ناوی “یاری من” باسی ناکۆکییەکانی دەکات و دەڵێت
ماریۆ کەسێکی تایبەتە، هەندێک جار توڕە و مۆن دیارە و ئەگەر کەسێک نەیناسێت پێی وایە ئەو کەسێکی زۆر هەستیارە، تەواوی ئەو ساڵانە وەک کەسێکی باش و بە دڵێکی باشەوە ناسیومە لە یەکەم رۆژەوە، هەرچەندە کاتێکی زۆرم ویست تا بزانم ئەو بەتەواوی چۆنە. لە گەشتێکدا لە ئایسلەند بووین لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی لە بەڕازیل ، لەبەردەم هۆتێلەکە ئەوم بینی و پێم وت وەرە ماریۆ با بڕۆین وەک هەمووجارێک بەر لە یارییەکان و مەشقەکان بەڵام وەڵامەکەی تووشی سەرسوڕمانی کرد کاتێک وتی”خۆت بینیووە! بڕۆ وازم لێبێنە” دوای ئەوە پەیوەندیمان وەک جاران نەماوە و بۆ سێ ساڵ بەو جۆرە مایەوە. ئەگەر ئەو رووداوە ئێستا روویبدایە راستەوخۆ یان رۆژی دواتر قسەم لەگەڵ دەکرد و چارەسەرم دەکرد بەڵام منیش لوتبەرزبووم
دواتر بە گوتەی مۆدریچ پاش سێ ساڵ قسەیان کردووە و ماندزۆکیچ وتوویەتی پێم وابوو تۆ بەمەبەست دەتەوێت توڕەم بکەیت بۆیە ئەو وەڵامەم داویتەتەوە بەڵام تەنها لێک تێنەگەیشتنێک بوو ئەوەی روودا و کە قسەمان کرد کێشەکان چارەسەربوون.