ئه‌وروپائینگلتەرا

ڕاستی و دروستی نزیكبوونەوەی كۆنتی لە ڕاهێنەرایەتیكردنی ئەرسیناڵ

یاریگا-

فیدریكۆ پاستۆریلۆ ، بەڕێوەبەری كارەكانی ئەنتۆنیۆ كۆنتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری پێشووی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی ڕاستی و دروستی نزیكبوونەوەی پەیوەندیكردنی كۆنتی بە ئەرسیناڵەوە ئاشكرا كرد.

ئەرسیناڵ لەم وەرزەدا لە دوای كۆتایهاتنی سێ یاری هیچ خاڵێكی بەدەست نەهێناوە و نۆ گۆڵیان لێكراوە و هیچ گۆڵێكیشیان تۆمار نەكردووە و لە ڕیزبەندی كۆتایی پریمەرلیگ دەبینرێن.

زۆربەی ڕۆژنامەكان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نزیكبوونەوەی ئەنتۆنیۆ كۆنتیان لە ڕاهێنەرایەتیكردنی ئەرسیناڵ ڕاگەیاند.

بەڵام لای خۆیەوە فیدریكۆ پاستۆریلۆ بۆ تۆڕی هەوالی فوتبۆل ئیتاڵیا ڕایگەیاند ئەوەی ئێستا دەوترێت لەبارەی پەیوەندیكردنی كۆنتی بە ئەرسیناڵەوە تەنها دەنگۆی بێ بنەمایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button