یاریگا-
ئەنخێل دی ماریای ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی چەند نهێنیەكی ئەو كاتانە ئاشكرا دەكات كە لە ڕیاڵ مەدرید یاری كردووە.
لە لێدوانیدا بۆ ” Liberotyc” ئەرجەنتینی دی ماریا ووتی: مۆرینهۆ شێتە ، بەڵام لەگەڵ مندا هەمیشە كەسێكی باش بووە ، لەگەڵ هەموو كەسێكدا شەڕی دەكرد ، ئەو كاتە لەگەل كریستیانۆ شەڕی دەكرد پێی ووت كە ڕاكات هەمووان بۆ ئەو ڕا دەكەن.
هەروەها ووتیشی: كریستیانۆم بانگهێشت كرد بۆ یەكەم ئاهەنگی لەدایك بوونم لە مەدرید وامزانی ئەو نایەت بەڵام ئەو هات و لەگەڵ هاوڕێكانم بیرەی خواردەوە.
بەردەوام بوو ووتی: كریستیانۆ و چەند كەسێكی كەم بۆ مانەوەم لە یانەكە شەڕیان دەكرد ، بەڵام لەگەڵ فلۆرینتینۆ پێرێز شتەكان بەو شێوەیە بوون و سەخت بوون.
دی ماریا چوار ساڵ بە درێسی ڕیاڵ مەدریدەوە یاری كرد و لە سالی 2014 بە بڕی 60 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە كرد.