ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

میلان دوو یاریزانی دیکەی گواستەوە

یاریگا-لە چالاکییەکانی کۆتا رۆژی بازاڕی گواستنەوەدا، یانەی ئەیسی میلان سەرکەوتوبوو لە گواستنەوەی جونیۆر مێسیاسی ناوەڕاستکاری کرۆتۆنی..

مێسیاس توانای هێرشبەری هەیە و رۆسۆنێری دەیەوێت بۆ جێگرتنەوەی هاکان چاڵهانۆگلو سوودی لێوەربگرێت

گواستنەوەی یاریزانە بەڕازیلییەکە بە خواستنە بەرامبەر بە ٢.٦ ملیۆن یۆرۆ و میلان مافی کڕینەوەی هەمیشەیی هەیە بە ٥.٤ ملیۆن و ١ ملیۆنیش لە پاداشتدایە بەگوێرەی ئاست و ئەنجام.

هاوکات رۆسۆنێری یاسین عادلی بەرگریکاری ٢١ ساڵی یانەی بۆردۆی فەڕەنسی گواستەوە ریزەکانی، بەڵام ئەمەیان بۆ وەرزی نوێ بە خواستن دەگەرێتەوە فەڕەنسا و ساڵی داهاتوو دێتە میلانۆ.

رۆسۆنێری هاوینی ئەمساڵ یەکێک بوو لە چالاکترین یانەکانی بازاڕی گواستنەوە و جگە لەو دوو یاریزانە هەریەک لە، فلۆرێنزی، ژیرۆ، باکایۆکۆ، مایک ماینان، ئەندریە کۆنتی، پێلیگری گواستووەتەوە ریزەکانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button