ئه‌ڵمانیائه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

هالاند پێشکەش بە پاریس سانجێرمان دەکرێت

یاریگا
دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە کە گوایە مینۆ رایۆلا بەرێوەبەری کارەکانی ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری نەرویجی یانەی بووروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا دەیەوێت ئەو یاریزانە پێشکەشی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا بکات.

ماڵپەری franceinfo بڵاویکردەوە بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانە نەرویجیەکەی زەردەواڵەکان چاوەڕێ داهاتووی کلیان مباپێ هێرشبەری شازادەکان دەکات و دەیەوێت سوود لەم دەرفەتە ببینێت و لاوە نەرویجیەکە دوای چوونی ئەو یاریزانە پکاتە شوێنگرەوەی.

ئەم هەوڵانەی رایۆلا لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ئەم هاوینە یانەی چێڵسی زۆر هەوڵیاندا بۆ ئەوەی بتوانن هالاند بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بەڵام لە کۆتاییدا سەرکەوتوو نەبوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button