ئه‌وروپائیسپانیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلەتیك بلباو

یاریگا-

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلەتیك بلباو.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ئەتلەتیك بلباو لە یاریگای سان مامێسی تایبەت بە خۆیان میوانداری بارسێلۆنا بكەن ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی دووەمی لالیگای ئیسپانیا.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بەپێی ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی:

گۆڵپارێز: نیتۆ

هێڵی بەرگری: دیست ، ئیریك گارسیا ، پیكێ ، جۆردی ئەلبا

هێڵی ناوەند: دی یۆنگ ، بۆسكێتس ، پیدری

هێڵی هێرشبردن: برایسوەیت ، گریزمان ، میمفیس دیپای

بابەتی زیاتر

Back to top button