ئینگلتەراگرنگترین

محەمەد سەڵاح لە یەکەم هەفتەدا ژمارەیەکی پێوانەیی مێژوویی شکاند

یاریگا-محەمەد سەڵاح ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول لە یەکەم یاری وەرزدا توانی ژمارەیەکی پێوانەیی پریمەرلیگ بشکێنێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ ریدز ٣-٠ شکستی بە نۆریچ ستی هێنا و سەڵاح گۆڵی سێهەمی تۆمارکرد، بەوەش بوو بە یەکەم یاریزان لە مێژووی خولەکەدا  پێنج وەرزی دوای یەک لە یەکەم یاری گۆڵ تۆماربکات.

جگە لەوە، ناوبراو  لەو پێنج یارییەی یەکەمی وەرزەکاندا، خاوەنی ٧ گۆڵ و سێ ئەسیستە، تەنها واین روونی بە ٨ گۆڵ و ٥ ئاسیست خاوەنی بەشداریکردنی گۆڵی زیاترە لە یاری یەکەمی وەرزدا. بەڵام واین نەیتوانیوە لە پێنج وەرزی دوای یەکدا گۆڵ تۆماربکات.

دوو گۆڵەکەی دیکەی ریدز لەلایەن دیێگۆ جۆتا و فیرمینیۆ یەوە تۆمارکران.

بابەتی زیاتر

Back to top button