ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

جولیان لۆپیتیگی وەک ڕاهێنەری سیڤیا دەستنیشان کرا

یاریگا- یانەی سیڤیای ئیسپانی بە فەرمی جولیان لۆپیتیگی وەک ڕاهێنەری یانەکە دەستنیشان کرد.

لۆپیتیگی بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو پێش دەستپێکردنی یارییەکانی مۆندیالی 2018ی ڕووسیا، دەستی لە ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کێشایەوە و بوو بە ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید، کە ئەوەش کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. کە دواتریش بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە، لە قەڵای سپی دوورخرایەوە.

ئەو ڕاهێنەرە ئیسپانییە بۆندەکەی لەگەڵ سیڤیا بۆ ماوەی سێ وەرز دەبێت. پێشتریش ڕاهێنەرایەتی هەریەکە لە یانەکانی ڕایۆ ڤایکانۆ و پۆرتۆی کردووە.

Back to top button