ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ڤاران یەکەم پشکنینی پزیشکی ئەنجامدا

Yariga App

یاریگا-رافایل ڤاڕان ئەمڕۆ بەشی یەکەمی پشکنینی پزیشکی بۆ مانچێستەریونایتد تێپەڕاند.

بەرگریکارە فەڕەنسییەکە پاش گواستنەوەی بۆ شەیتانە سوورەکان بەهۆی کەرەنتینی سەردەمی کۆرۆنا ناچاربوو تا ئێستا خۆی جیابکاتەوە بەڵام ئەمڕۆ وادەکەی کۆتایی هات و پڕۆسەی پەیوەندیکردنی فەرمی بە مانچێستەر دەستی پێکرد.

وابڕیارە سبەینێ، پشکنینەکان تەواوبکات و بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ تاوەکو ٤٨ کاتژمێری داهاتوو واژوو لەسەر  گرێبەستەکە دەکات.

گرێبەستی ڤاران تاوەکو ٢٠٢٥ دەبێت لە ئۆڵدترافۆرد لەگەڵ مافی درێژکردنەوەی راستەوخۆ بۆ وەرزێک دوای ئەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button