ئهوروپائیسپانیابازاڕی گواستنهوهفهرهنسا
نوێترین زانیاری لەسەر داهاتووی لیۆنێل مێسی
یاریگا–
لیۆنێل مێسی، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا تاوەکو ئێستا لەگەڵ هیچ یانەیەک نەگەیشتووەتە رێکەوتن و هەموو ئەگەرێکیش لەبەردەم ئەو یاریزانە کراوەن.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی لە نوێترین بەدواداچوونی زانیاری ئەوەی دەستکەوتووە، یاریزانەکە تاوەکو ئێستا لەسەر بەندەکانی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان لە گفتوگۆدایە و تا ئەم کاتە هەندێ ووردەکاری لە گرێبەستەکەیدا ماون و یانە فەرەنسیەکەش لە هەوڵی ئەوەدایە لە زووترین کاتدا کۆتایی بە هەموو شتێک بێنێت.
ئەو رۆژنامەنوسە باسی لەوەش کردووە تاوەکو ئێستا هیچ کام لە هەردوولا بەفەرمی باسی بابەتی گواستنەوەکەیان نەکردووە و دەنگۆی ئۆفەری نوێ یانەی بارسێلۆناش پشت راست نەکراوەتەوە.