ئیسپانیا

ژمارەی درێسی دیپای و ئەگوێرۆ لە بارسێلۆنا راگەیەندران

یاریگا-ئەمڕۆ بارسێلۆنا بەفەرمی ژمارەی درێسی هەردوو یاریزانی نوێی یانەکەیان سێرجیۆ ئەگوێرۆ و مەمفیس دیپای راگەیاند.

ئەگەری ئەوە هەبوو پاش رۆیشتنی مێسی، درێسەکەی بدرێت بە یەکێک لەو دوو یاریزانە بەڵام درێسی ژمارەی ١٠ بارسا وەک خۆی دەمێنێتەوە و نەدرا بە هیچ یاریزانێک. دیپای درێسی ژمارە ٩ وەردەگرێت و ئەو  ژمارەیە لە برایسوەیت سەندرایەوە و ژمارە ١٢ی پێدرا.

هەرچی ئەگوێرۆ یە درێسی ژمارە ١٩ وەردەگرێت لە یانەکە.

هەروەها درێسی ریکی پویچ گۆڕدراوە بۆ ژمارە ٦ و درێسە ژمارە ٢٢ ـەکەی دەدرێت بە ئیمرسۆن کە ئەمەشیان یاریزانێکی نوێ یە.

هەروەها ئانسو فاتی درێسی ژمارە ١٧ دەپۆشێت لەبری ترینیکاو کە ئەمەی دواییان  بە خواستن روویکردووەتەوە وۆڵڤەرهامپتن.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button