ئه‌وروپائینگلتەرا

کەین لە بریارەکەی پاشگەز دەبێتەوە

یاریگا
هاری کەین، هێرشبەری ئینگلیزی یانەی تۆتێنهامی ئەم وڵاتە دوو رۆژە بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی ناکات و هۆکارەکەشی ئەوەیە کە چیدیکە نایەوێت لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، گۆڵکارەکەی سپێرز دوای ئەوەی دوێنێ ئامادەنەبوو بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی بکات، ئەمڕۆش بە هەمان شێوەی بەشداری نەکرد، بەڵام بەهۆی هۆشداری کارگێری یانەیەکەوە، ئەو یاریزانە بریاریداوە کۆتایی ئەم هەفتەیە بگەڕێتەوە و بەشێوەیەکی دروست کێشەکانی لەگەڵ یانەکەی چارەسەر بکات.

یانەی مانچێستەر سیتی دەیەوێت هاری کەین بگوازێتەوە، بەڵام تۆتێنهام ئامادەنیە دەستبەرداری بێت و بەمهۆیەوە ئەو یاریزانە بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button