ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

بەپەلە: هاری کەین بەشداری راهێنانەکانی تۆتێنهام نەکرد

یاریگا
هاری کەین، گۆڵکاری یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی بەیانی ئەمڕۆ ئامادەنەبوو بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی بکات و دەنگۆی جیابونەوەش لە یانەکەی بەهێزتر بووە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، گۆڵکارەکەی سپێرز بەیانی ئەمڕۆ بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی نەکردووە، مەبەستیش لەم هەڵس و کەوتەی ئەوەیە کە فشار لەسەر کارگێری یانەکەی دروست بکات، بۆ ئەوەی رێگەی پێبدەن یانەکەیان جێبێڵێت و پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر سیتیەوە بکات.

ئەم هاوینە یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی هەموو هەوڵێکیداوە بۆ ئەوەی هاری کەین بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، بەڵام کارگێری تۆتێنهام بۆ دەستبەرداربوون لەو یاریزانە داوای پارەیەکی خەیاڵی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button