ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
فەرمی: گاری کاهیل کریستاڵ پاڵاسی جێهێشت
یاریگا-گاری کاهیل بەرگریکاری بە ئەزموونی ئینگلیزی و یاریزانی پێشووی چێڵسی ، یانەی کریستاڵ پاڵاسی جێهێشت.
کاهیل دوای رۆیشتنی لە بلوز، ماوەی دوو وەرزە لە کریستاڵ گیرسابوبووەوە بەڵام دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی بڕیاری رۆیشتنیدا.
کریستاڵ راهێنەرەکەی گۆڕیووە و پاتریک ڤیێرا سەرکردایەتییان دەکات بۆ وەرزی نوێ، بەر لە رۆیشتنی ناوبراویش دوو بەرگریکاری دیکەی بە ناوەکانی خواکیم ئەدرسن و مارک گویهی کڕیووە.
کاهیل تەمەنی گەیشتووەتە ٣٥ ساڵ و لە ماوەی ئەم دوو وەرزەدا بەشداری لە ٤٥ یاری کریستاڵ پاڵاس دا کرد.