ئیتاڵیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئارسناڵ هاتە کایەی بەدەستهێنانی لاوتارۆ مارتینێز

یاریگا-یانەی ئارسناڵ بەنیازی گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێزی گۆڵکاری ئینتەرمیلانە.

هەرچەندە هێرشبەرە ئەرژەنتینییەکە رەتیکردووەتەوە پەیوەندی بە گەنەرزەوە بکات بەڵام بەگوێرەی رۆژنامەکانی ئینگلتەرا، یانەکەی باکوری لەندەن سوورە لەسەر بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە.

ئارسناڵ و ئینتەرمیلان لە ئێستادا لە گفتوگۆدان بۆ گواستنەوەی هێکتەر بیلیرین بۆ ئینتەر  و رەنگە ئەمەش رێخۆشکەربێت بۆ مامەڵەیەکی ئاڵوگۆڕ لەنێوان ئەو دوو یانەیەدا.

ئینتەر ئەوەی نەشاردووەتەوە لە نرخێکی گونجاودا ئامادەیە لاوتارۆ بفرۆشێت، ئەو یاریزانەش دەڵێت تەنها بۆ یەکێک لە سێ یانە زەبەلاحەکەی ئیسپانیا ئامادەیە ئینتەر جێبهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button