ئه‌وروپائیتاڵیا

بە لێدوانێكی فەرمی ئەستێرەیەكی میلان لیڤەرپول ڕەتدەكاتەوە

یاریگا-

ئەستێرەیەكی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بە لێدوانێكی فەرمی ئۆفەرێكی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی ڕەتدەكاتەوە.

زۆربەی سەرچاوەكان باسیان لەوە دەكرد كە لیڤەرپول دەیەوێت تواناكانی فرانك كیسێ بەدەست بهێنێت و چاوەڕوان دەكرا موچەی ساڵانەی یاریزانەكە 7 ملیۆن یۆرۆ بێت كە ئێستا لەگەل میلان 3.5 ملیۆن و نیو وەردەگرێت.

بەڵام لای خۆیەوە كیسێ بە لێدوانێكی فەرمی بۆ ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ووتی: دەمەوێت بۆ هەمیشە لە میلان بمێنمەوە ، من شانازی دەكەم بەم یانەیەوە من هەرگیز پلان بۆ جێهێشتنی میلان دانانێم.

سەرچاوە ئیتاڵیەكان دووپاتیانكردەوە كە میلان دەیەوێت گرێبەستی ئەستێرەكەی نوێ بكاتەوە وموچەكەشی بۆ 5.5 ملیۆن یۆرۆ زیاد بكەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button