ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

یاری مینا وەڵامی لیۆنێل میسی دەداتە

یاریگا
دوای تێپەربوونی نزیکەی دوو هەفتە بەسەر کۆتایی هاتنی کۆپا ئەمریکای 2021، یەری مینا بەرگریکاری هەڵبژاردەی کۆلۆمبیا وەڵامی هەڵس و کەوتەکەی لیۆنێل میسی یاریزانی هەڵبژاردەی ئارجێنتینای پاڵەوانی کۆپا دەداتەوە.

رۆژنامەی مارکای وەرزشی ئیسپانی دیمانەیەکی لەگەڵ بەرگریکارە کۆلۆمبیەکە ئەنجامداوە و ئەو یاریزانەش لەسەر کاردانەوە گۆڵکاری تانگۆ گووتی ” قسەکانی میسی بەرامبەر من؟ ئەو شتەی بەرامبەر لیۆ دروست بوو زۆر ئاساییە و بۆ زۆر یاریزانێکیش دروست دەبێت، تۆپی پێ ئەمە و زۆر شتی دیکەی تێدا چاوەڕێ دەکرێت، لیۆ یاریزانێکی گەورەیە و پێشتر لە بارسێلۆنا یاریم لەگەڵ کردووە و هەمیشە پاڵپشتی دەکردم و لێرەوە زۆر سوپاسی ئەو هەڵوێستانەی دەکەم، ئەو کاتەش کە رووبەڕووی یەکتری بوینەوە تەنها پشتگیری هەڵبژاردەکەمان دەکرد ”.

ئەو دوو یاریزانە لە یاری قۆناخی پێشکۆتایی کۆپا ئەمریکا کاتێک لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان رووبەڕووی یەکتری بونەوە، دوای ئەوەی مینا نەیتوانی لێدانی سزا گۆڵ بکات، ئەو کاتە میسی لە دوورەوە هاواری لەسەر دەکات و دەڵێت ” سەما بکە، دەی ئێستا سەما بکە ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button