ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

جیرۆ و نەفرەتی درێسی ژمارە 9ی ئەی سی میلان

یاریگا-

یاریگا- یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی بەشێوەیەكی فەرمی ئۆلیڤیە جیرۆی فەڕەنسی گواستەوە ڕیزەكانی.

‎یاریزانە تەمەن 34 ساڵانەكە بە گرێبەستێك بۆ ماوەی دوو وەرز و بە بڕی دوو ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانە ئیتاڵیەكەوە كرد.

‎هەروەها ڕۆسۆنێری ئاشكرایانكرد هێرشبەرە فەڕەنسیەكە درێسی ژمارە 9 دەپۆشێت ،ئەو درێسەی لە ساڵی 2012ەوە تا ئێستا نەفرەتی لێكراوە و هیچ یاریزانێك سەركەوتوو نەبوە پێیەوە.

لە دوای فلیپۆ ئینزاگی لە ساڵی 2012 تا ئێستا هەر یاریزانێك ئەو ژمارەیەی پۆشیبێت شكستیهێناوە و نەیتوانیووە سەركەوتوو بێت.

لە ماوەی ئەو هەشت ساڵەدا دە یاریزان هەوڵیانداوە ، بەڵام هەموویان شكستیانهێناوە ، بەجۆرێك هەموویان لە كۆی 205 یاری تەنها 41 گۆڵیان تۆمار كردبوو.

– یەكەم یاریزان لە دوای ڕۆشتنی ئینزاگی كە درێسی ژمارە 9ی تاقیكردەوە ئەلیكساندەر پاتۆ بوو لە وەرزی 2012/13 ئەو كاتەی ژمارەكەی لە 7ەوە گۆڕی بۆ ژمارە 9 ،لە دوای ئەوە بە هۆی پێكانە یەك لە دوای یەكەكانەوە نەیتوانی بەردەوام بێت.

– ئەلیساندرۆ ماتری ئەو یاریزانەی لە دوای پاتۆ ئەو ژمارەیەی پۆشی بە جۆرێك ئەو یاریزانەش لە كۆی ئەنجامدانی 19 یاری تەنها گۆڵێكی تۆمار كرد.

– فێرناندۆ تۆرێس لە ساڵی 2014 درێسی ژمارە 9ی ئەیسی میلانی پۆشی ، ئەویش لە كۆی ئەنجامدانی 10 یاری تەنها گۆڵێكی تۆمار كرد.

– ماتیا دیسترۆ لە ساڵی 2015 ئەو یاریزانەش لە كۆی ئەنجامدانی 15 یاری تەنها سێ گۆڵی تۆمار كرد.

– لە وەرزی 2015/16 لویس ئەدریانۆ ئەو یاریزانەی لەو وەرزەدا درێسی ژمارە 9ی تاقیكردەوە ، ئەویش لە كۆی ئەنجامدانی 36 یاری شەش گۆڵی تۆمار كرد.

– لە وەرزی 2016/17 جیانلوكا لاپادولا درێسە نەفرینلێكراوەكەی میلانی پۆشی و لە كۆی ئەنجامدانی 29 یاری 8 گۆڵی تۆمار كرد.

– لە وەرزی 2017/18 ئەندریا سیلڤا لە كۆی ئەنجامدانی 41 یاری 10 گۆڵی تۆمار كرد.

– لە وەرزی 2018/19 گۆنزالۆ هیگواین درێسەكەی پۆشی و لە كۆی ئەنجامدانی 22 یاری 8 گۆڵی تۆمار كرد.

-لە وەرزی 2019/20 كریستۆڤ پیاتیك درێسی ژمارە 9ی پۆشی و لە كۆی ئەنجامدانی 18 یاری 4 گۆڵی تۆمار كرد.

– دواتر ماندزۆكیچ درێسەكەی پۆشی و لە كۆی ئەنجامدانی 11 یاری نەیتوانی هیچ گۆڵێك تۆمار بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button