ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوه
ماڵدینی: لەبەر ئەم هۆکارە ژیرۆ مان گواستەوە
یاریگا-پاوڵۆ ماڵدینی گواستنەوەی ئۆلیڤەر ژیرۆ بۆ میلان پشتراستدەکاتەوە و هۆکارەکەشی ئاشکرادەکات.
ئەفسانە مێژووییەکەی میلانۆ بۆ دازن وتی “بەڵێ راستە و وابڕیارە سبەینێ بگاتە یانەکە، ئێمە تیمێکی گەنجمان هەیە و پێویستمان بە یاریزانی بە ئەزموونیشە، ئەو کاری گەورەی لەگەڵ فەڕەنسا و چێڵسی ئەنجامداوە و دەتوانرێت پشتی پێ ببەسترێت”.
هێرشبەرە ٣٤ ساڵەکە بەرامبەر بە ٢ ملیۆن یۆرۆ گوێزرایەوە بۆ رۆسۆنێری و هاریکاری زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج دەبێت کە لە ئێستادا پێکانی هەیە.