خوله‌کانی دیکە

فەرمی: جوانترین گۆڵی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2020 دەستنیشانكرا

یاریگا- 

جوانترین گۆڵی یاریەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2020 هەڵبژێردرا و گۆڵەكەی پاتریك چیك لە تۆڕی سكۆتلەندا تۆماریكرد بە جوانترین گۆڵی پاڵەوانیەتیەكە دەستنیشانكرا.

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا ” یوفا ” 10 گۆڵی پالەوانیەتیەكەی هەلبژارد و لە ڕێگەی لینكەوە هاندەران دەنگیان بە جوانترین گۆڵ دەدا.

لە ماوەی 24 كاتژمێردا زیاتر لە 800 هەزار كەس دەنگیانداوە و لە كۆتاییدا پاتریك چیك زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا.

ڤیدیۆی گۆڵەكە:

لە پلەی دووەم گۆڵەكەی پۆل پۆگبا دێت كە لە تۆڕی سویسرا تۆماریكرد و لە پلەی سێیەمیش گۆڵەكەی لۆكا مۆدریچ دێت.

Back to top button