ئه‌مریکاکۆپا ئەمریکا

ئەگوێرۆ: دڵخۆشی میسی بە نازناوی كۆپا ئەمریكا باوەڕپێنەكراوە

یاریگا-

سێرجیۆ ئەگوێرۆ ، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە دڵخۆشی لیۆنێل میسی هاونیشتیمانی دەكات دوای بردنەوەی نازناوی كۆپا ئەمریكا.

هەلبژاردەی ئەرجەنتین بە تاكە گۆڵێكی ئەنخێل دی ماریا لە بەڕازیلی بردەوە و نازناوی كۆپا ئەمریكای 2021ی بەدەستهێنا.

ئەگوێرۆ لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەی ئۆلیەی ئەرجەنتینی ووتی: لیۆ زۆر بە جۆش بوو ، بۆمان دەركەووت كە دڵخۆشی ئەو دڵخۆشی ئێمەیە ، ئەو یەكەم كەس بوو كە هێندە دڵخۆش بێت ، چەندین نازناوی هەیە ، بەڵام دەیزانی بردنەوەی نازناو لەگەل هەڵبژاردەكەی زیاتد دڵخۆشی دەكات و وایلێدەكات زیاتر ئارامتر بێت.

هەروەها ووتیشی: دڵخۆشی میسی كاریگەری هەبوو لەسەر تەواوی هەڵبژاردەكە دڵخۆشیەكەی جیاواز بوو ، باوەڕ پێنەكراو بوو ، هەرگیز ناتوانم ئەو هەستەی پێناسە بكەم ، تووشی شۆك بووین و نەمانتوانی باوەڕ بكەین كە لە ناو خاكی بەڕازیل لە بەڕازیل ببەینەوە و نازناوەكەش بەدەستبهێنین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button