ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فەرمی: بارسێلۆنا هێرشبەرێکی بۆ ریزەکانی گواستەوە

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بەردەوامە لە توکمە کردنی ریزەکانی یانەکەی لەسەر هەموو ئاستەکان و ئەمجارەیان یوسف دامیر هێرشبەری نەمسایی بە شێوەی خواستن و تاوەکو کۆتایی وەرزی داهاتوو گواستەوە تیپی دووەم.

ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بڵاویکردەوە لەگەڵ یانەی راپید ڤیەنای نەمسایی گەیشتنە رێکەوتن و هێرشبەری 18 ساڵانی ئەو یانەیە بەشێوەی خواستن و تاوەکو کۆتایی وەرزی داهاتوو بەرامبەر 500 هەزار یۆرۆ گواستەوە ریزەکانی و لەگەڵ مەرجی کرینەوەی ئەو یاریزانە.

یوسف لە یانەکانی بایرن میونشن، ئاینتراخت فرانکفۆرت و بورووسیا دۆرتمۆند داواکاری لەسەر بوو، بەڵام دواجار بریاریدا پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆناوە بکات و وەرزی داهاتوو لە تیپی دووەمی ئەو یانەیە یاری دەکات.

Back to top button