خوله‌کانی دیکە

مۆرینهۆ باس لە لێدانە سزایەكەی ئینگلتەرا دەكات

یاریگا- 

لێدانە سزاكەی ئینگلتەرا لەلای زۆربەی خەڵك گومانی لەسەرە و بەهۆی ئەوەی درووست نەبووە و ناوبژیوان زوڵمی لە دانیمارك كردووە.

ئینگلتەرا توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی پێش كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2020 دوای بردنەوەیان لە دانیمارك بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك.

گۆڵی دووەمی ئینگلتەرا لەلایەن هاری كەینەوە لە خولەكی 104 تۆمار كرا دوای ئەوەی لێدانێكی سزایان بۆ هەژمار كرا، هەرچەندە گۆڵپارێزەكەی دانیمارك لێدانەكەی گەڕاندەوە بەڵام دووبارە شازادە هاری لێیدایەوە كردیەوە گۆڵ.

جۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی و ڕاهێنەری یانەی ڕۆمای ئیتاڵی لە لێدوانیدا بۆ ” Talk Sport ” ووتی: هەرگیز ئەوە لێدانی سزا نەبوو ، بەتایبەت لەو قۆناغەدا ، قۆناغی پێش كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا ، تێناگەم لەو بڕیارە.

شایەنی باسە لە یاری كۆتاییدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەبێتەوە بۆ دیاریكردنی ناسنامەی پالەوانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2020.

بابەتی زیاتر

Back to top button