ئه‌وروپائینگلتەرا

گواردیۆلا باس لە گواستنەوەی هێرشبەرێك دەكات بۆ ڕیزەكانیان

یاریگا-

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ئاشكرایكرد كە یانەكەی هیچ هێرشبەرێك ناگوازێتەوە بۆ شوێنی سێرجیۆ ئەگوێرۆ.

زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوە دەكرد كە مانچێستەر سیتی دەیەوێت هاری كەین یاخود ئیرلینگ هالاند بگوازێتەوە ڕیزەكانی دوای ئەوەی ئەگوێرۆ ڕیزەكانی سیتیزنی جێهێشت.

نرخی ئێستای ئەو دوو یاریزانە زۆر بەرزە و بە جۆرێك نرخی كەین بە 100 ملیۆن پاوەند و نرخی هالاندیش بە 150 ملیۆن پاوەند دانراوە.

گواردیۆلا سەبارەت بە گواستنەوەی یەكێك لەو یاریزانانە و نرخەكانیان ووتی: هیچ هێرشبەرێكی نوێ پەیوەندی بە یانەكەوە ناكات ، نرخەكانیان زۆر زۆرە و ناتوانین ئەوە دابین بكەین.

هەروەها ووتیشی: هەموو یانەیەك بەهۆی قەیرانی داراییەوە دەناڵێنێت و ئێمەش بێبەش نین ، گابریێل خیسۆس و فیران تۆرێسمان هەیە كە زۆر باشن لەو شوێنەدا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button