ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ئیسکۆ بەشداری راهێنانەکانی ریال مەدرید ناکات

یاریگا-
لە دوێنێوە بەشێکی زۆر لە یاریزانەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بە مەبەستی دەست پێکردنی ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ، پەیوەندیان بە کامپی مەشق و راهێنانەکانی یانەکەیانەوە کردووە بێجگە لە ئیسکۆی ناوەڕاستکاری ئەو یانەیە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا باس لەوە دەکات کە ناوەڕاستکارەکەی شایانەکان لە گفتوگۆدایە لەگەڵ کارگێری یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا و لە پێناو پەیوەندی کردن بەم یانەیە لە رێکەوتنی کۆتاییدان، هەربۆیە ئەو یاریزانە ئامادەنیە پەیوەندی بە یەکەی ئامادەکاری یانەکەی بکات و دەنگۆیەکیش هەیە کە یانەکەی رازی بووە بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەو یاریزانەیان بن.
ئیسکۆ هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و یانەکەشی ئامادەیە بۆ ماوەی وەرزێک گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە بەهۆی کەم یاری کردن بریاریداوە ئەو یانەیە جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button