ئاسیائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فەلەستینیەکان لە دژی یانەی بارسێلۆنا بەیاننامەیەک بڵاودەکەنەوە

Yariga App

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بریاری دوای دەستپێکردنی ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ لە شاری قودس یارییەکی دۆستانە لەگەڵ یانەی بەیتاری ئیسرائیلی ئەنجام بدەن، ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی فەلەستینیەکان و فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەو وڵاتەش داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو یارییەکە دەکەن.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا فێدراسیۆنی تۆپی پێ فەلەستین دژایەتی خۆی بە ئەنجامدانی ئەو یارییە لە شاری قودس راگەیاندووە و داوایان لە یانەی بارسێلۆنا کردووە وەکو رێزێک بەرامبەر هاونیشتیمانیەکانیان و هەروەها خوێنی سەدان هەزار ئەو کەسانەی بونتە قوربانی لەم شارەدا، ئەو یارییەی بەرامبەر یانە ئیسرائیلیەکە هەڵوەشێننەوە.

دوای بڵاوکردنەوەی ئەم بەیاننامەیە تاوەکو ئێستا یانەی بارسێلۆنا هیچ هەڵوێستێکی نەبووە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یارییە لە کات و شوێنی دیاری کراو بەڕێوەبچێت.

Back to top button