ئه‌مریکاکۆپا ئەمریکا

نەیمار: هیوادارم ئەرجەنتین بگاتە یاری كۆتایی

یاریگا-

نەیمار دا سێلڤای ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و پاریس سان جێرمان هیوادارە ئەرجەنتین بگاتە یاری كۆتایی كۆپا ئەمریكا.

بەڕازیل توانی بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە پیرۆ بباتەوە و توانی خۆی بگەیەنێتە یاری كۆتایی كۆپا ئەمریكای 2021.

وا بڕیارە بەرەبەیانی چوارشەممە هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و كۆڵۆمبیا ڕوووبەڕووی یەك ببنەوە.

لە دوای یاریەكەیان نەیمار ووتی: هیوادارم ئەرجەنتین بگاتە یاری كۆتایی من هاندەری ئەوانم و لەوێ هاوڕێم هەیە.

هەروەها ووتیشی: بەڵام لە یاری كۆتاییدا بەڕازیل دەیباتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button