خوله‌کانی دیکە

گۆڵکاری یۆرۆ چۆن دیاری دەکرێت؟

یاریگا- 

ئەگەر دوو یاریزان هەمان ژمارەی گۆڵیان هەبێت، کامیان دەبنە گۆڵکار.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە ٥ گۆڵ گۆڵکاری یۆرۆیە، بەهۆی ئەوەی پرتوگال ماڵئاوایی کردوە، هەریەکە لە پاتریک شیک بە ٤ گۆڵ و لوکاکۆ و سیڤیرۆڤیج و ستێرلین بە ٣ گۆل هەوڵ دەدەن ببنە گۆڵکاری یۆرۆ.

بەپێی یاساکانی یوفا ئەگەر دوو یاریزان هەمان ژمارەی گۆڵیان هەبوو، ئەوکات ئەو یاریزانە لەپێشترە کە پاسی گۆڵ (ئەسیست)ی زیاترە، ئەگەر لەوەشدا یەکسانبوون، ئەوکات ئەو یاریزانەی خولەکی کەمتر یاریکردوە لەپێشترە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە رۆناڵدۆ لەگەڵ ٥ گۆڵەکە ئەسیستیێکیشی هەیە و کەمتریش یاری کردوە، بەراورد بەو یاریزانانەی لە چارەکی کۆتایی یاری دەکەن، بۆیە ئەو یاریزانانەی تر ئەگەر دەیانەوێت ببنە گۆڵکار دەبێت ٦ گۆڵ تۆمار بکەن، یان ٥ گۆڵ و ٢ ئەسیستیان هەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button