خوله‌کانی دیکە

تۆرگان هازارد باسی پێكانەكەی ئیدین هازاردی برای دەكات

یاریگا-

تۆرگان هازارد ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەلجیكا باسی پێكانەكەی ئیدین هازاردی برای دەكات.

هەلبژاردەی بەلجیكا توانی بە تاكە گۆڵێكی تۆرگان هازارد لە پورتوگال بباتەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا.

لە خولەكەكانی كۆتاییدا ئیدین هازارد تووشی پێكان بوو بە هۆیەوە یاریگای جێهێشت.

تۆرگان لە لێدوانی دوای یاریەكە ووتی: ئەوە گرنگترین گۆڵی ژیانم بوو ، ژمارەیەكی زۆر پەیام و پیرۆزباییم بەدەست گەشت.

سەبارەت بە پێكانەكەی هازاردی برای تۆرگان ووتی: هیوادارم پێكانەكەی مەترسیدار نەبێت ، بەڵام باشیش دیار نەبوو ، تیمێكی پزیشكی باش لێرە هەیە ، دەبێت چاوەڕێ بكەین ، هیوادارم هازارد لەگەڵمان بمێنێتەوە لە پاڵەوانیەتیەكەدا هەروەها كیڤن دی برۆین چونكە پێویستمان بەو دووانە هەیە.

شایەنی باسە بەلجیكا لە قۆناغی چارەكی كۆتایی ڕووبەڕووی ئیتاڵیا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button