خوله‌کانی دیکە

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یاریە ئاگرینەكەی نێوان پورتوگال و بەلجیكا

Yariga App

یاریگا-

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕۆبەرتۆ مارتینیزی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیكا و فێرناندۆ سانتۆسی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال بۆ یاریە چارەنووسسازەكەیان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان هەردوو هەلبژاردەی بەلجیكا و پورتوگال لە یاریگای لاكارتۆخا لە سێڤییا ڕوووبەڕووی یەك دەبنەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو هەڵبژاردە بەپێی ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت:

بەلجیكا:

گۆڵپارێز: تیبۆ كۆرتوا

هێڵی بەرگری: ئەلدەرفێلد ، بویاتا ، ڤێرتۆنغین

هێڵی ناوەند: مۆنییە ، تیلیمانس ، ڤیتسیل ، تۆرگان هازارد

هێڵی هێرشبردن: دی برۆین ، ئیدین هازارد ، لۆكاكۆ

پورتوگال:

گۆڵپارێز: پاتریسیۆ

هێڵی بەرگری: گێرێرۆ ، دیاز ، پیپی ، سیمیدۆ

هێڵی ناوەند: جۆتا ، سانچێز ، مۆتینیۆ ، دانێلۆ ، بێرناندۆ

هێڵی هێرشبردن: ڕۆناڵدۆ

شایەنی باسە پورتوگالی خاوەن نازناو بە پلەی سێیەمی كۆمەڵەكەی خۆی گەیاندە قۆناغی شازدە و هەلبژاردەی بەلجیكاش بە پێشەنگی كۆمەڵەكەی خۆیان گەیاندە هەمان قۆناغ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button