خوله‌کانی دیکە

بەپەلە: ئەستێرەیەكی هەڵبژاردەی كرواتیا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو

یاریگا-

یەكێك لە ئەستێرەكانی هەڵبژاردەی كرواتیا پێش یاریە چارەنووسسازەكەیان لە قۆناغی شانزەی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.

كەمێك پێش ئێستا پەڕەی فەڕمی هەڵبژاردەی كرواتیا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند دوای ئەنجامدانی پشكنینە پزیشكیەكانی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەركەوتووە كە ئیڤان پریسیچ پشكنینەكانی ئەرێنی بووە و هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە.

بەوەش ئەستێرەكەی هەڵبژاردەی كرواتیا و یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی ناتوانێت بەشداری یاریەكەیان بكات بەرامبەر ئیسپانیا.

وابڕیارە ڕۆژی دووشەممە كاتژمێر 19:00 بەكاتی كوردستان هەڵبژاردەی كرواتیا و ئیسپانیا ڕووبەڕووی یەك ببنەوە ، لە میانەی یاری قۆناغی 16ی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button