ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

فەرمی: ئینتەر میلان یاریزانێکی گواستەوە

یاریگا
ئالێکس کۆرداز، گۆڵپارێزی ئیتاڵی یانەی کرۆتۆنی ئەم وڵاتە بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئینتەر میلانەوە کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە بە شێوەیەکی فەرمی لەگەڵ گۆڵپارێزە 38 ساڵانەکەی پێشووی یانەی کرۆتۆنێ گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانە بۆ ماوەی وەرزێک تاوەکو کۆتایی ساڵی 2022 وەکو گۆڵپارێز یەدەک درێسی یانەکەیان لەبەر دەکات، ئەویش دوای ئەوەی گۆڵپارێز دووەمی یانەکەیان بریاریدا ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

کۆردۆزا وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەکەی بەشداریی 36 یاری کرد و 91 گۆڵی لێکرا و تەنها دوو کلین شیتی هەبوو، واتە لە دوو یاری هیچ گۆڵێکی لێنەکرا.

Back to top button