ئیسپانیا

ئیسپانیا گەڕانەوەی هاندەرانی بۆ یاریگاکان راگەیاند

یاریگا-حکومەتی  ئیسپانیا بەفەرمی رایگەیاند ئەوان رێگە بە هاندەران دەدەن بۆ وەرزی نوێ ئامادەی یاریگا وەرزشییەکان بن .

کارۆلینا داریاس وەزیری تەندروستی ئیسپانیا ئەمڕۆ وتی “دەگەڕێینەوە بۆ باری ئاسایی سەبارەت بە ئامادەبوونی هاندەران لە یاریگاکاندا”.

وابڕیارە سەرەتا رێگە بەوە بدرێت ٧٥٪ی یاریگاکان پڕبکرێن، لە هەمان کاتدا، حکومەت بڕیاری کۆتایی داوەتە دەستە هەرێمە ئۆتۆنۆمییەکان و ئەگەر خۆیان بیانەوێت دەتوانن بڕیاری یەکلاکەرەوە بدەن.

وەزیرەکە هاوکات رایگەیاند چیتر بەستنی ماسک لە شوێنە گشتییەکاندا ناچاری نیە.

رێژەی تووشبوان لە ئیسپانیا هێشتا زیاد لە ٣٠٠٠ کەسی رۆژانەیە بەڵام تا دێت ژمارەکە بەرەو کەمتر دەڕوات، زۆرترین تووشبوانیش لە مەدرید و کاتالۆنیا و ئەندەلوسن.

بابەتی زیاتر

Back to top button