خوله‌کانی دیکە

یانەی لیڤەرپوول رێگە بە سەڵاح نادات یاری بکات

یاریگا
محەمەد سەڵاح، هێرشبەری هەڵبژاردەی میسڕ و یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لەلایەن یانەکەیەوە رێگری لێدەکرێت بۆ بەشداری کردن لە ئۆڵمپیکی تۆکیۆ کە بریارە مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

ئەحمەد مجاهد سەرۆکی لیژنەی سێ بەشی دەستنیشانکراو بۆ بەڕێوەبردنی فێدراسیۆنی تۆپی پێی میسر ئاشکرای دەکات، هاونیشتیمانیەکانیان چاوەڕێ ئەوە دەکەن ئەستێرەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان و یانە ئینگلیزیەکە سەرکردایەتی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی وڵاتەکەیان لە ئۆڵمپیکی تۆکیۆ بکات، بەڵام کارگێری یانەکەی رەتیدەکاتەوە رێگە بەو یاریزانە بدەن بەشداری ئەم پاڵەوانتیە گەورە جیهانیە بکەن، چونکە لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی ئۆڵمپیک ئەوان ئامادەکارییەکانیان بۆ وەرزی نوێ دەست پێدەکەن.

ئەو بەرپرسەی فێدراسیۆنی تۆپی پێ میسڕ دوپاتیدەکاتەوە چەند جارێک داوایان لە یانەی لیڤەرپوول کردووە رێگە بە سەڵاح بدەن بەشداری ئۆڵمپیک بکات، بەڵام ئەوان بەهیچ شێوەیەک ئامادەنین رێگە بەو یاریزانە بدەن یاری بۆ هەڵبژاردەی ئۆڵمپی وڵاتەکەی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button