خووله‌کانی دیکە

29 یاریزانی ئەفریقی لە یۆرۆ بەشدارن

Yariga App

یاریگا
ژمارەیەکی زۆر لە هەڵبژاردە بەشداربووەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا یاریزانی بە رەگەز ئەفریقی لە پێکهاتەکەیان یاری دەکەن کە ژمارەیان 29 یاریزان و لە 10 هەڵبژاردەی جیاواز یاری دەکەن.

ماڵپەری alittihad.ae بڵاویکردەوە کە لە کۆی 24 هەڵبژاردەی بەشداربوو لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020، زۆرێک لە هەڵبژاردەکان کە ژمارەیان 10 هەڵبژاردەیە چەندین یاریزانی بە رەگەز ئەفریقی یارییان بۆ دەکەن و ژمارەی ئەو یاریزانانەش دەگاتە 29 یاریزان و هەڵبژاردەی فەرەنسا شەش یاریزانی بەرەگەز ئەفریقی یاری بۆ دەکەن کە زۆرترینە و لە دوای ئەوانیش هەڵبژاردەی ئەڵمانیایە کە لە ریزی ئەو هەڵبژاردەیەش چوار یاریزانی ئەفریقی هەن، ئەوانیش ” رۆدیگێر، لێرۆی سانێ، گێنابری و جەمال موسیالان.

هەر یەک لە هەڵبژاردەکانی نەمسا سێ یاریزان، بەلجیکا چوار یاریزان، سویسڕا یاریزانێک و هۆڵەنەداش یاریزانێک کە مێمفیس دیپایە یاریزانی بە رەگەز ئەفریقین و یاری بۆ هەڵبژاردەی ئەوروپی دەکەن.

Back to top button