یاریگا–
دوای ئەوەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەستبەرداری سێرخیۆ رامۆس بەرگریکاری یانەکەی بوو، ئێستا ئەو یانەیە دەیەوێت داهاتووی رافایل ڤاران بەرگریکاری فەرەنسی یانەکەی یەکلایی بکاتەوە.
رۆژنامەی تایمزی بەریتانی زانیاری دەستکەوتووە کە بەرپرسانی شایانەکان لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی بەرگریکارە فەرەنسیەکەی یانەکەیان لە پەیودندیدان و چاوەڕێش دەکرێت پێش کۆتایی هاتنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا گرێبەستی ئەو یاریزانە نوێ بکرێتەوە، هەرچەندە دەنگۆیەک هەیە ئەو یاریزانە داوای موچەیەکی زیاتر لە ئێستای دەکات و یانەکەشی بەم داوایەی رازی نەبووە.
ڤاران هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی دێت و ئەگەر ئەم هاوینە گرێبەستەکەی نوێ نەکرێتەوە، ئەو کات دەتوانێت بێ بەرامبەر یانەکەی جێبێڵێت.